ڕێپێوانی جەماوەری سووریا بۆ پشتیوانی لە «بەشار ئەسەد»
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i382510-ڕێپێوانی_جەماوەری_سووریا_بۆ_پشتیوانی_لە_بەشار_ئەسەد
جەماوەری شاری «تەرتوس»ی باشووری ڕۆژئاوای سووریا بۆ پشتیوانی لە «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەستیان دایە ڕێپێوان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2020 11:49 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی جەماوەری سووریا بۆ پشتیوانی لە «بەشار ئەسەد»

جەماوەری شاری «تەرتوس»ی باشووری ڕۆژئاوای سووریا بۆ پشتیوانی لە «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەستیان دایە ڕێپێوان.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی « ئەلعەھید»ی لوبنان، جەماوەری شاری «تەرتوس»ی باشووری ڕۆژئاوای سووریا ڕۆژی سێ شەممە بە بەرز کردنەوەی وێنەگەلێکی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەو ھەڵدانی دروشمی دژەئەمریکی، ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی واشێنگتۆن دژی دەوڵەت و گەلی سووریایان شەرمەزار کرد.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووش دا زنجیرە ڕێپێوانێکی بەربڵاو لە پارێزگاکانی «حەما»، «لازقیه» و«دەرعا»ی سووریا بۆ داکۆکی کردن لە «بەشار ئەسەد»و ھێزەکانی خۆڕاگریی سووریا بەڕێوە چوو.

ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی ئەمریکاو بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە ئاراستەی ورووژاندنی جەماوەری سووریا دژی دەوڵەتی «بەشار ئەسەد» و دروست کردنی بشێوی لەم وڵاتەدا کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردووش دا بەردەوام بووە، لەم چەند ڕۆژەی وایی دا زیاتر پەرەی سەندووە.