خۆپیشاندانی جەماوەری «حومس» بۆ ئیدانەکردنی بایکۆتە تازەکانی ئەمریکا دژی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i382625-خۆپیشاندانی_جەماوەری_حومس_بۆ_ئیدانەکردنی_بایکۆتە_تازەکانی_ئەمریکا_دژی_سووریا
جەماوەری شاری «حومس»ی سووریا بە بەرپا کردنی گردبوونەوەی بەربڵاو، بایکۆتەکانی تازەی ئەمریکا دژی جەماوەری ئەم وڵاتەیان ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 18, 2020 21:22 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی جەماوەری «حومس» بۆ ئیدانەکردنی بایکۆتە تازەکانی ئەمریکا دژی سووریا

جەماوەری شاری «حومس»ی سووریا بە بەرپا کردنی گردبوونەوەی بەربڵاو، بایکۆتەکانی تازەی ئەمریکا دژی جەماوەری ئەم وڵاتەیان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بەشدارانی ئەم گردبوونەوە نیشتیمانییەی کە ڕۆژی پێنج شەممە لە مەیدانی«شەھیدان» لە ناوەڕاستی شاری حومس بەڕێوە چوو، نەیارەتیی خۆیانیان لە ھەمبەربایکۆتە یەک لایەنەکانی ئەمریکا دژی گەلی سووریا ڕاگەیاند.

ناڕازییان، وێڕای ئیدانەکردنی ئەوەی کە وەک یاسای سێزاری ئەمریکا ناوی دەبردرێت، لە سەر پابەند بوونی گەلی سوریا بە بنەما نیشتیمانییەکان و داکۆکی کردن لە وڵاتی خۆیان لە بەرامبەر شەڕی ئابووری و ئەو بایکۆتە ملھوڕانەیەی  کە گەلی ئەمریکا بەرەوڕووی بووەتەوە، پێیان داگرت.

بەشدارانی ئەم گردبوونەوە نیشتیمانییە پارچەنووسگەلێکیان پێ بوو کە لە سەریان ستایشی سوپای سووریا کرا بوو لە بەر خەباتی دژی تیرۆریزمی.

«مایک پەمپێئۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا چوارشەممەی ڕابردوو باسی داسەپێندرانی بایکۆت بە سەر دەوڵەتی سووریای کرد.

بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی سووریا لە قەواخی یاسلی سێزاردا داگری بایکۆتی دژی ٣٩ کەسایەتی و کاربەدەستی سووری لەوانە «بەشار ئەسەد»سەرۆک کۆماری سووریاو ھاوسەرەکەیەتی.

بە پێی ئەم یاسایە ئەمریکا بەنیازە بە داسەپاندنی بایکۆتی قورس بەسەر دامەزراوەو کەسایەتییەکانی سووریا، دیمەشق بەرەوڕووی تەنگژە کاتەوە ھەتا ڕێگر بێت لە بەردەم ھاوکاریی سووریاو ھاوپەیمانەکانی بۆ بنیاتنانەوەی ئەم وڵاتە.