ته‌مووز 01, 2020 19:20 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی دەبێ لە تێکڕای ناوچەکەو بە تایبەت سووریا بڕۆنە دەرەوە

سەرۆک کۆماری ئێران، ڕێزنان لە سەروەریی نیشتیمانی و سەربەخۆیی سووریای بە بنەمایەکی خەوشان ھەڵنەگر زانی و پێی داگرت:لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی دەبێ ھەرچی خێراتر لە تێکڕای ناوچەکەو بە تایبەت سووریا بڕۆنە دەرەوەو شکۆی دەوڵەتی سووریا بە سەر تەواوی ئەو سەرزەوینەدا زاڵ ببێت.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە دانیشتنی مەجازیی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕەوتی ئاستانە ڕوو لە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئامادە بوونی نایاسایی لەشکریانی داگیرکەری ڕژێمی ئەمریکا لە خاکی سووریا بووەتە ھۆکارێکی تێکدەر بۆ ئەم وڵاتەو تێکڕای ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا.

ڕۆجانی ھەروەھا داسەپێندرانی بایکۆتی یەک لایەنەو نامرۆڤانەی ناسراو بە قەیسەری لە لایەن ئەمریکاوە بە درێژەی پەلەقاژەی ئەو وڵاتە بۆ گەییشتن بە حەزە ناڕەوا سیاسییەکانی خۆی زانی و پێی داگرت: ئەو ھەنگاوەی ڕژێمی ئەمریکا جۆرێکە لە تیرۆریزمی ئابووری و پێشێلکەری مافی مرۆڤ و دەستەڵاتی نەتەوەکانە.

ڕۆحانی جەختی کرد، ئەمریکا دڵنیا بێت ئەوەی وا نەیتوانیوە لە ڕێگای گوشاروپاڵەپەستۆی سەربازی و پاڵپشتی کردنی تاقمە تیرۆریستەکان مسۆگەری کات، بە گۆپاڵی بایکۆت و سزادانی جەماوەری سووریاش بۆی مسۆگەر ناکرێت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە درێژەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە، خەباتی دژی تیرۆریزم ھەتا سڕینەوەی یەکجاریی ئەم دیاردەیە لە سووریاو بە گشتی لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبێت، وتیشی: لەم ئاراستەیەدا وێڕای پاراستنی ئاسایشت و گیانی خەڵکی سڤیل، نابێ بھێڵدرێت تیرۆریستان خەڵک وەکوو قەڵغانی مرۆڤی بەکار بھێنن.

سەرپەیڤ