ته‌مووز 11, 2020 15:04 Asia/Tehran
  • ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر کردنەوەی ڕێگای هاریکارییەکان بۆ سووریا رێککنەوتن

ڕووسیا و چین، دوێنێ هەینی، ڤیتۆی دوایین هەوڵی ئەڵمانیا و بەلجیکایان لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد، بۆ کردنەوەی دوو دەروازەی سنووریی تورکیا، بە مەبەستی ناردنی هاریکاریی مرۆیی بۆ سووریا.

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، مۆسکۆ و پەکین قایل نەبوون بە درێژکردنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر ئاوەڵاکردنی دوو دەروازەی سنووریی نێوان تورکیا و سووریا بۆ هاریکارییە مرۆییەکان، کە دوێنێ کۆتا وادەی بوو.

لە هەفتەی ڕابردوودا، ئەڵمانیا و بەلجیکا لەلایەک و ڕووسیا و چین لەلایەکی دیکەوە، چەندین پرۆژەبڕیاریان خستە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایش، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی ڕێڕەوەکانی هاریکاریی مرۆیی بۆ سووریا، بەڵام هیچ یەکێک لە پرۆژەبڕیارەکان سەرکەوتوو نەبوون.

یەکەم پرۆژەبڕیار لەلایەن بەرلین و برۆکسل خرایەڕوو، بۆ درێژکردنەوەی بڕیاری ئاوەڵاکردنی دوو دەروازەکە بەسەر سووریا، کە یەکەم جار مانگی کانوونی دووەم، بڕیاری لەسەر درا.

بەڵام مۆسکۆ و پەکین ڤیتۆیان کرد.پرۆژەبڕیاری دووەم، لەلایەن ئەندامە هەمیشەییەکەی ڕووسیاوە خرایەڕوو و پێشنیازی کردنەوەی تەنها یەک سنووری کرد، بەڵام دەنگی پێویستی بەدەست نەهێنا.

دوو وڵاتە ئەورووپییەکە، جارێکی دیکە هەوڵیاندا بۆ کردنەوەی دوو دەروازەکە ، بەڵام بۆ ماوەی 6 مانگ.

بەڵام وەک جاری پێشوو، ڤیتۆکرا. مۆسکۆ دوایین هەوڵیدا بۆ کردنەوەی تاکە دەروازەکە بۆ ماوەی شەش مانگ، بەڵام ئەمانیش وەک پرۆژەبڕیاری پێشووتریان دەنگی تەواوی بەدەست نەهێنا.

لە ئەنجوومەنی ئاسایشدا، هەر پرۆژەبڕیارێک دەبێت 9 دەنگ بەدەستبهێنێت و لەلایەن پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەوە، کە ئەمریکا، ڕووسیا، چین، بەریتانیا و فەرەنسایە، ڤیتۆ نەکرێت، پاشان دەبێتە بڕیارێک و کاری پێدەکرێت.

ئاژانسی فرانس پرێس ئەوەی ئاشکرا کرد، کێشەکان لەسەر ئاوەڵاکردنی دەروازەی سنووریی بابلسەلام ن.

هاوپەیمانەکانی حکوومەتی سووریا، پێیان وایە باشترە دەروازەکە دابخرێت، بەوپێیەی لە سەدا 85ی هاریکارییەکان لە دەروازەی بابلحەواوە دەڕواتە وڵاتەکە و پێویست بە کردنەوەی ئەوی دیکە ناکات.

سەرپەیڤ