جەخت لە سەر وەدەرنرانی لەشکریانی ئەمریکاو تورکیا لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i383819-جەخت_لە_سەر_وەدەرنرانی_لەشکریانی_ئەمریکاو_تورکیا_لە_سووریا
دانیشتووانی گوندی « ڕشوانیە»ی پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا، داوای وەدەرنرانی لەشکریانی ئەمریکاو تورکیایان کرد لە سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 14, 2020 14:20 Asia/Tehran
  • جەخت لە سەر وەدەرنرانی لەشکریانی ئەمریکاو تورکیا لە سووریا

دانیشتووانی گوندی « ڕشوانیە»ی پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا، داوای وەدەرنرانی لەشکریانی ئەمریکاو تورکیایان کرد لە سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» دانیشتووانی گوندی « ڕشوانیە»ی پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا، ڕۆژی سێ شەممە بە بەرپاکردنی خۆپیشاندانێک بۆ دژایەتی لەگەڵ مانەوەی لەشکریانی ئەمریکی و تورک لە سووریا ئاڵای ئەمریکایان سووتاند.

دانیشتووانی گوندی « ڕشوانیە»ی پارێزگای حەسەکە ھەروەھا یاسای ئەمریکیی بایکۆتی سووریا ناسراو بە قەیسەریان شەرمەزار کرد.

کۆنگرێسی ئەمریکا ١١ی دیسامبەری ٢٠١٩ بایکۆتی دژی سووریا ناسراو بە قەیسەری پەسەند کرد کە قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە ١٧ی ژوئەنەوە چووە واری جێبەجێ کردنەوە.