ڕووسیا: ئەمریکا تیرۆریستان لە بنکەی «تەنەف»ی سووریا مەشق پێ دەکات
ڕووسیا ڕایگەیاندووە: سوپای ئەمریکا خەریکی ڕاھێنانی سەربازییە بە چەکدارانی تاقمە تیرۆریستەکان لە بنکەی «تەنەف»ی سووریا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «مەیادین»، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک وتیشی: ئەمریکییەکان خەریکی ڕاھێنانی تیرۆریستانن لە ناوچەی «تەنەف»ی باشووری سووریا و لە نزیک سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ عێراق و ئەردەن.
چاودێران و شارەزایانی سووریش پێشتر باسی مەشق پێکرانی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان کرد بوو لە بنکەی «تەنەف»ی سووریاو وتبوویان کە ئەمریکا بوونی داعشی کردووە بە بیانوویەک بۆ مانەوەو ئەگەر داعشێکیش لە ئارادا نەبێ ھەوڵی دروست کردنیان دەدات.
قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.