هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سوریا سبەی بەڕێوەدەچێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i383964-هەڵبژاردنی_پەرلەمانیی_سوریا_سبەی_بەڕێوەدەچێ
سێهەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە سوریا دوای هەموارکردنی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە لە ساڵی 2012 دا ، سبەی یەکشەممە بەڕێوەدەچێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2020 11:53 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سوریا سبەی بەڕێوەدەچێ

سێهەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە سوریا دوای هەموارکردنی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە لە ساڵی 2012 دا ، سبەی یەکشەممە بەڕێوەدەچێ .

بە پێی راگەیاندنی بەرپرسانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکە ، پارێزگاکانی حەڵەب و دمشق و حومس زیاترین کورسیان لە پەرلەمانی سوریادا هەیە .

سوریە 14 پارێزگایە کە خەڵکی ئەم وڵاتە بە گشتی 250 نوێنەری خۆیان بۆ ماوەی 4 ساڵ هەڵدەبژێرن .

یەکەم خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی  سوریا دوای هەموار کرانی دەستووری ئەم وڵاتە لە حەوتی ئایاری 2012 و دوهەمین خولیش لە 13 ی نیسانی 2016 دا بەڕێوەچوو .

سێهەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سوریا بەر لەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دوو جار دوا خرابوو .