گەیشتنی کاروانی سەربازیی ئەمریکا بۆ نێو خاکی سوریا
تهمووز 20, 2020 02:33 Asia/Tehran
ئەمریکا روژی یەکشەممە کاروانێکی نوێی بریتی لە کەلوپەلی سەربازیی و لۆجستیکی لە عێراقەوە گەیاندە پارێزگەی حەسەکە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا .
هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا) رایگەیاند ، هێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان ئەم کاروانەیان بۆ بەهێزکردنی بنکە نایاساییەکانی خۆیان لە خاکی سوریا بردووەتە خاکی ئەم وڵاتە .
بە پێی ئەم راپورتە کاروانەکە بریتیە لە 65 لۆری و ئۆتومبێلی زرێیی و نەفەرهەڵگر .
ئەم کاروانە چووەتە بنکەی نایاسایی ئەمریکا لە ناوچەی خراب الجیر لە پارێزگەی حەسەکە .
سەرپەیڤ