گێچەڵگێڕانی دوو فڕۆکەی شەڕکەر بۆ فڕۆکەیەکی موسافیرھەڵگری ئێران لە ئاسمانی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i384188-گێچەڵگێڕانی_دوو_فڕۆکەی_شەڕکەر_بۆ_فڕۆکەیەکی_موسافیرھەڵگری_ئێران_لە_ئاسمانی_سووریا
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی ھەینی باسی گێچەڵگێڕانی دوو فڕۆکەی شەڕکەریان کرد بۆ فڕۆکەیەکی موسافیرھەڵگری ئێران لە ئاسمانی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 23, 2020 23:36 Asia/Tehran
  • گێچەڵگێڕانی دوو فڕۆکەی شەڕکەر بۆ فڕۆکەیەکی موسافیرھەڵگری ئێران لە ئاسمانی سووریا

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی ھەینی باسی گێچەڵگێڕانی دوو فڕۆکەی شەڕکەریان کرد بۆ فڕۆکەیەکی موسافیرھەڵگری ئێران لە ئاسمانی سووریا.

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاند، دوو فڕۆکەی شەڕکەری ورووژێنەر بە نزیک بوونەوەیان لە فڕۆکەیەکی موسافیر ھەڵگری کۆمپانیای فڕۆکەوتنیی «ماھان»ی ئێران لە ئاسمانی سووریا، بە تەمای گێچەڵ ساز کردن بۆ ئەم فڕۆکەیە بوون.

دوای ئەم ھەنگاوە مەترسی دارەی فڕۆکەشەڕکەرەکان، فڕۆکەوانی فڕۆکە موسافیرھەڵگرەکەی ئێران بۆ خۆلادان بە ھەڵتەقینی بەو فڕۆ شەڕکەرانەدا، دەستبەجێ ئاستی فڕینەکەی نزم کردەوەو ئەمەش وایکرد کە کۆمەڵێک لە موسافیرەکانی ئەو گەشتە ئاسمانییە گرفتیان بۆ ساز ببێت.

ئەو فڕۆکەشەڕکەرانە ھەتا سەدمەتری خۆیانیان لە فڕۆکە موسافیر ھەڵگرەکەی ئێران نزیک کردبووەوە. لە ئێستادا شوناسی ئەو دوو فڕۆکەیە تەواو ڕوون نییەو ھێندێک لە سەرچاوەکان بە ئەمریکیی دەزانن و ھێندێک بە ئیسرائیلی.

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەو دوو فڕۆکەشەڕ کەرە بە ئەنقەست خۆیانیان لە پشت فڕۆکە موسافیرھەڵگرەکەی ئێران حەشار دەدا ھەتا بەرەڤانیی ئاسمانیی سووریا ناچار کەن تەقە لە فڕۆکەکەی ئێران بکەن.

وەک باسی دەکرێت لە پاش ئەم ڕووداوە فڕۆکەکەی ئێران بە ھێمنی لە فڕگەی بەیرووت دا نیشتووەتەوە.