کوژرانی دوو منداڵ بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە گرێ سپی
ئاب 03, 2020 15:46 Asia/Tehran
بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە گوندی خەفیە هەڵکەوتوو لە گرێ سپی دوو منداڵ گیانیان لە دەستدا .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمب لە گوندی خەفیەی گرێ سپی سوریا ، دوو منداڵ گیانیان لە دەستدا .
وەزاڕەتی بەرگریی تورکیا لە سەر توویتەری خۆی بە ئاماژە بەم بۆمب نانەوە نووسی : بۆمبێک لەسەر رێگای گوندیەکانی ئاوایی خەفیە دانرابوو کە بە هۆی تەقینەوەی بۆبمبەکە، دو منداڵ گیاینان لە دەستدا .
پێویستە بگوترێ لە دوو حەوتەی رابردوودا بۆمب نانەوەی جیاجیا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەرتەشی تورکیا و ئەرتەشی بە ناوی ئازادی سوریا لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا روویداوە کە تا ئێسا کەس بەرپرسایەتی هیچ کام لەو تەقینەوانەی نەگرتووەتە ئەستۆ .