ئاب 30, 2020 15:34 Asia/Tehran
  • لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، شاندێکی کوردی سووریا لە مۆسکۆیە

شاندێک بە سەرۆکایەتی ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات دوو رۆژە لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە مۆسکۆیە.

 

بە پێی ھەواڵێمی کوردپرێس ،  سیهانوک دیبۆ، ئەندامی شاندی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات کە لە رووسیایە رایگەیاندووە، شاندەکە 27ی ئەم مانگە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتوەتە مۆسکۆ، ئەوەش لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارە شاندەکە یاداشتنامەیێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ پارتی ئیرادەی گەل لە مۆسکۆ واژۆ بکات، یاداشتننامەکە چەند خاڵێکی تێدایە، تایبەت بە دیدی هەردوولا بۆ چارەی سیاسی لە سووریا.

سیهانوک دیبۆ باسی لەوەش کردووە، لە چوارچێوەی بەرنامەی سەردانییەکەی، شاندەکەی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە مۆسکۆ چەند دیدارێکی دەبێت و یەکێک لەو دیدارانە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیایە.

بە وتەی سیهانوک دیبۆ، لێکتێگەیشتنەکە هەوڵێکی جدییە کە دەکرێت نەخشەڕێگەیێک یان دەقێک بێت بۆ بنەمای گرێبەستێکی نوێی کە بەربەست بێت بۆ هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی سووریا و بڕیاریشە دواتر لێکتێگەیشتنەکە بڵاو بکرێتەوە.

سەرپەیڤ