وشداریی سوریا بە تورکیا لە سەر دەسوەردان لە کێشەی قەرەباغ
حکومەتی سوریا هۆشداری دایە تورکیا لەهەمبەر دەستێوەردانی لەشەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و رایگەیاند، دەستێوەردانی ئەنقەرە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی روسیا تودەی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاندوە، هۆشدارییان داوەتە حکومەتی ئەنقەرە کە دەستێوەردان لەشەڕی ناوچەی قەرەباغ لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
وتیشی، حکومەتی ئازەربایجان ئاگادارکردوە کە نەکەوێتە داوی تورکیا و وەڵامی دەستپێشخەرییەکانی ئەرمینیا بداتەوە بۆ ئاشتی.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، دیمەشق نیگەرانە لەشەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لەخەڵک کوژراو برینداربوون، داوای بەپەلە راگرتنی شەڕەکەی کرد.
وتیشی، داوایان لەهەردو لایەنی شەڕەکە کردوە بگەڕێنەوە بۆ مێزی دانوستان و کێشەکانیان بەشێوەی ئاشتینانە چارەسەربکەن.