وشداریی سوریا بە تورکیا لە سەر دەسوەردان لە کێشەی قەرەباغ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i387350-وشداریی_سوریا_بە_تورکیا_لە_سەر_دەسوەردان_لە_کێشەی_قەرەباغ
حکومەتی سوریا هۆشداری دایە تورکیا لەهەمبەر دەستێوەردانی لەشەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و رایگەیاند، دەستێوەردانی ئەنقەرە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2020 15:14 Asia/Tehran
  • وشداریی سوریا بە تورکیا لە سەر دەسوەردان لە کێشەی قەرەباغ

حکومەتی سوریا هۆشداری دایە تورکیا لەهەمبەر دەستێوەردانی لەشەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و رایگەیاند، دەستێوەردانی ئەنقەرە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی روسیا تودەی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاندوە، هۆشدارییان داوەتە حکومەتی ئەنقەرە کە دەستێوەردان لەشەڕی ناوچەی قەرەباغ لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.

وتیشی، حکومەتی ئازەربایجان ئاگادارکردوە کە نەکەوێتە داوی تورکیا و  وەڵامی دەستپێشخەرییەکانی ئەرمینیا بداتەوە بۆ ئاشتی.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، دیمەشق نیگەرانە لەشەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لەخەڵک کوژراو برینداربوون، داوای بەپەلە راگرتنی شەڕەکەی کرد.

وتیشی، داوایان لەهەردو لایەنی شەڕەکە کردوە بگەڕێنەوە بۆ مێزی دانوستان و کێشەکانیان بەشێوەی ئاشتینانە چارەسەربکەن.