ناوەندی بازرگانیی ئێرانییەکان لە دیمەشق کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i388013-ناوەندی_بازرگانیی_ئێرانییەکان_لە_دیمەشق_کرایەوە
سەرۆکی ژووری هاوبەشی ئێران و سووریا وتی: ناوەندی بازرگانی ئێرانییەکان لە دیمەشق بۆ گەیشتن بە هەناردە کردنی یەک ملیار دۆلاری بۆ سووریا دامەزرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2020 11:26 Asia/Tehran
  • ناوەندی بازرگانیی ئێرانییەکان لە دیمەشق کرایەوە

سەرۆکی ژووری هاوبەشی ئێران و سووریا وتی: ناوەندی بازرگانی ئێرانییەکان لە دیمەشق بۆ گەیشتن بە هەناردە کردنی یەک ملیار دۆلاری بۆ سووریا دامەزرا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەیوان کاشفی سەرۆکی ژووری هاوبەشی ئێران و سووریا بە ئاماژە بە وردەکارییەکانی ڕێکخستنی ناوەندی بازرگانی ئێرانییەکان لە سووریا وتی: ئەو ناوەندە لە ڕووبەری چوار هەزار مەتری چوارگۆش لە ناوچەی ئازاد و لە نێو شاری دیمەشق و بە سەرمایەنانەوەی ژووری بازرگانی پیشەی کانگایی و کشتوکاڵی ئێران کڕدراوە و تەیار کراوە و کراوەتەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو ناوەندە لە ناوچەی بازرگانیی دەرەکی دیمەشق کڕدراوە وهەڵکەوتی زۆر باشی بۆ جێگیر کردنی کۆمپانیاکان و چالاکی ئابووری ئێران هەیە، وتی: کردنەوەی ناوەندی بازرگانیی ئێرانییەکان لە سووریا بەستێن بۆ پێوەندی لەگەڵ ژووری بازرگانی، پیشەیی و کشتوکاڵی شارە گرینگەکانی سووریا وەکوو حەڵەب، حومس و لازقیە و ... دروست دەکات.