کانونی یه‌که‌م 03, 2020 07:13 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەری: ئەمریکا ھاوبەشی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونییە

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای ڕەخنەگرتن لە ھەنگاوەکانی دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە ناوچەی جۆلانی داگیرکراوی سووریا، داوای لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان کرد بڕیارنامەکانی لەم بارەیەوە جێبەجێ بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «بەشار جەعفەری» شەوی پێنج شەممە ڕایگەیاند: سووریا داوا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەکات، ھەنگاوی خێراو پێویست بۆ ڕاپەڕاندنی بڕیارنامەکانی بە مەبەستی کۆتایی ھێنان بە داگیرکاریی زایونییەکان لە خاکی سووریادا بھێنێ.

«جەعفەری» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە سووریا قەت لە مافی خۆی چاوپۆشی ناکات بۆ سەندنەوەی سەرزەوییە داگیرکراوەکانی بە ھۆی تەواوی ئەو ئامێرانەی کە جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان بە ڕەوای دەزانن، وتیشی: ھێمدێک لە وڵاتان لەوانە ئەمریکا بە کنەکردن لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕاستەوخۆ بوونەتە ھاوبەشی تاوان و داگیرکارییەکانی زایونییەکان.

سەرپەیڤ