کانونی یه‌که‌م 03, 2020 20:18 Asia/Tehran
  • کوژرانی لەشکرییەکی تورکیا لە باکووری سووریا

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: لە تێکھەڵچوونی ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لەگەڵ چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکووری سووریا سەربازێکی تورک کوژراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی تورکیا، وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە  بە بڵاو کردنەوەی ئاگاداری نامەیەک ڕایگەیاندووە: سەربازێکی تورکیا  لە تێکھەڵچوونی ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لەگەڵ چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە شەڕگەی «چڵە زەیتون» لە باکووری سووریا کوژراوە.

سوپای تورکیا بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریستان بەشێک لە ناوچەکانی باکووری سووریای داگیر کردووەو لە ئێستادا دەستەیەک لە لەشکریانی تورکیا ھێشتاش لەم ناوچانەدا مۆڵ دراون.

دەوڵەتی سووریا بوونی تورکیاو تیرۆریستانی سەربە دەوڵەتی ئانکارا لە خاکی سووریا بە داگیرکاری دەزانێ و جەخت لە کشانەوەیان لە خاکی وڵاتەکەی دەکاتەوە.

سەرپەیڤ