کانونی یه‌که‌م 10, 2020 07:39 Asia/Tehran
  • سووریا: سوورین لە سەر ڕزگار کردنی «جۆلان»

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی بۆ سەندنەوەی ناوچەی جۆلانی داگیرکراو لە ڕژێمی زایونی بە تەواوی مکوڕە.

بەشار جەعفەری شەوی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ھەواڵدەریی مەیادین بە دەربڕینی ئەمەی کە دیمەشق  لە نامەگەلێکی جیاجیادا بۆ ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیە سکاڵای دژی ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایونی لە «جۆلان»ی داگیر کراو دەربڕیوە، وتیشی: ئەمریکاو ڕژێمی زایونی لە داگیرکردنی «جۆلان» دا  ھاوتاوانن.

جەعفەری وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لە ھەمبەر «جۆلان»ی داگیرکراوی سووریا لەگەڵ سیاسەتەکانی کۆڵۆنیالیستانەی بریتانیا ھیچ جیاوازییەکی نییە، وتیشی: دوای ئەو ھەنگاوەی دەوڵەتی «ترەمپ» لە بارەی «جۆلان»ی داگیرکراوی سووریا  دەشێ بوترێت کە ئەم داگیرکارییە، داگیرکاریی ھاوبەشی ئەمریکاو ڕژێمی زایونییە.

وتەکانی «جەعفەری» لە کاتێکدایە کە سەرچاوە سوورییەکان ڕۆژی چوارشەممە باسی ئەوەیان کرد کە جەماوەری سووریا لە ناوچەی «جۆلان»ی داگیرکراوی ئەم وڵاتە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایونی دەستیان داوەتە خۆپیشاندان دژی داگیرکارییەکانی ئەو ڕژێمە.

خۆپیشاندەران جەختیان لەوە کردووەتەوە کە جۆلان دەکەن بە گۆڕستان بۆ داگیرکەرانی زایونی و ناھێڵن سەرزەوینی خۆیانیان لێ بستێنن.

سەرپەیڤ