کانونی یه‌که‌م 31, 2020 23:06 Asia/Tehran
  • سکاڵای سووریا دژی ڕژێمی زایونی لای ئەنجومەنی ئاسایشت

وەزارەتی دەرەوەی سووریا شەوی پێنج شەممە لە ڕژێمی زایونی لە بەر دەست درێژکارییە ئاسمانییە بەردەوامەکانی بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە لای ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سکاڵای دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە نامەیەک دا بۆ ئەنجومەنی داسایشت وێڕای ئیدانەکردنی شاڵاوەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خاکی سووریا، داوای لەم ئەنجومەنەکرد کە ئەرکی خۆی لە ھەمبەر تیرۆریزمی زایونی دا بەجێ بێنێ.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەم ناوەیەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە دەست درێژکارییە ئاسمانییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریا دەربڕی بەردەوامیی تیرۆریزمی دەوڵەتی و ملھوڕایەتیی ڕژێمی زایونییە، وجەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەنجومەنی ئاساسشت دەبێ ئەرکی خۆی لە چوارچێوەی جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ئاراستەی پاراستنی ئاسایشتی نێونەتەوەیی و گرتنی بڕیارێکی لێبڕاوانە و دەستبەجێ بۆ ڕێگری لە دووپات بوونەوەی ئەھا ھێرشگەلێکی تیرۆریستی بەجێ بێنێ.

ڕژێمی زایونی بەردەوام بۆ داکۆکی لە تیرۆریستان بنکەکانی سوپاو ژێرخانەکانی سووریا دەکاتە ئامانج.

سەرپەیڤ