داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i391832-داکەوتنی_کۆپتەرێکی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_باکووری_ڕۆژھەڵاتی_سووریا
سەرچاوە ئاگادارەکان باسی داکەوتنی فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکییان کردووە لە باشووری پارێزگای «حەسەکە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2021 14:58 Asia/Tehran
  • داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا

سەرچاوە ئاگادارەکان باسی داکەوتنی فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکییان کردووە لە باشووری پارێزگای «حەسەکە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی سێ شەممەی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، سەرچاوە ئاگادارەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، کۆپتەرە سەربازییەکەی ئەمریکا لە کاتی وەرگرتنی سووتەمەنی لەنێوبنکەیەکی شاری خاوەن نەوتی «ئەلشەدادی» لە باشووری حەسەکە داکەوتووەو ستافەکەی بریندار بوونە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بنکەی ئەلشەدادی لەم دواییەدا شایەتی گەشتی بەربڵاوی کۆپتەرەکانی ئەمریکی و گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستە قۆڵبەستکراوەکانی داعش لەزیندانی ناوەندی وزیندانی«ئەلسەناعە» ھەڵکەوتوو لە حەسەکەیە بەرەو ناوچەی «ئەلشەدادی»و سارای «تەنەف» لە نزیکی سنووری عێراق و ئۆردۆن.

بە قسەی ھێندێک لە سەرچاوەکان ئەمریکا بە کاراکردنەوەو بووژاندنەوەی شانەکانی داعش لە سووریاو عێراق بە نیازی بیانوو خۆشکردنە بۆ مانەوەی لەم وڵاتانەدا.