وڵامی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی سوریا بە پەلاماری موشەکیی رژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i392916-وڵامی_بەرگریی_ئاسمانیی_ئەرتەشی_سوریا_بە_پەلاماری_موشەکیی_رژێمی_زایۆنی
سەرچاوە فەرمیەکانی سوریا باسی وڵامی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی ئەم وڵاتە دەکەن بە پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر گردوپەڕی دمشق .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 15, 2021 03:50 Asia/Tehran
  • وڵامی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی سوریا بە پەلاماری موشەکیی رژێمی زایۆنی

سەرچاوە فەرمیەکانی سوریا باسی وڵامی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی ئەم وڵاتە دەکەن بە پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر گردوپەڕی دمشق .

هەواڵدەریی فەرمیی سوریا ، سانا ، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم  هەواڵە گوتیشی : دوژمنی زایۆنی کاژێر 01:18 ی سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە لە لای جۆلانی داگیرکراو دەستی دایە تێگرتنی موشەک لە چەند ئامانجێک لە دەوربەری دمشق .

 بە پێی ئەم راپۆرە ، بەرگریی ئاسمانیی سوریا زۆربەی موشەکەکانی لە داوخست و تێکی شکاندن .

 هێشتا ودرەکاری زیاتر لەم رووداوە بڵاونەبووەتەوە .

 رژێمی زایۆنی هەمیشە بۆ داکۆکیی و پشتیوانیی لە تیرۆریستان ، بنکە و بارەگاکان و ژێرخانەکانی سوریا دەپێکێ .