وڵامی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی سوریا بە پەلاماری موشەکیی رژێمی زایۆنی
شوبات 15, 2021 03:50 Asia/Tehran
سەرچاوە فەرمیەکانی سوریا باسی وڵامی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی ئەم وڵاتە دەکەن بە پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر گردوپەڕی دمشق .
هەواڵدەریی فەرمیی سوریا ، سانا ، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە گوتیشی : دوژمنی زایۆنی کاژێر 01:18 ی سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە لە لای جۆلانی داگیرکراو دەستی دایە تێگرتنی موشەک لە چەند ئامانجێک لە دەوربەری دمشق .
بە پێی ئەم راپۆرە ، بەرگریی ئاسمانیی سوریا زۆربەی موشەکەکانی لە داوخست و تێکی شکاندن .
هێشتا ودرەکاری زیاتر لەم رووداوە بڵاونەبووەتەوە .
رژێمی زایۆنی هەمیشە بۆ داکۆکیی و پشتیوانیی لە تیرۆریستان ، بنکە و بارەگاکان و ژێرخانەکانی سوریا دەپێکێ .
سەرپەیڤ