ئاگرکەوتنەوە لە ئوردوگای «ئەلھەول»ی سووریا حەوت کوژراوی لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i393466-ئاگرکەوتنەوە_لە_ئوردوگای_ئەلھەول_ی_سووریا_حەوت_کوژراوی_لێ_کەوتەوە
سەرچاوە میدیاییەکان باسی کوژرانی لانیکەم حەوت کەس و بریندار بوونی زیاتر لە بیست کەسی دیکەیان کردووە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە ئوردوگای «ئەلھەول» لە پارێزگای حەسەکەی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2021 08:17 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوە لە ئوردوگای «ئەلھەول»ی سووریا حەوت کوژراوی لێ کەوتەوە

سەرچاوە میدیاییەکان باسی کوژرانی لانیکەم حەوت کەس و بریندار بوونی زیاتر لە بیست کەسی دیکەیان کردووە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە ئوردوگای «ئەلھەول» لە پارێزگای حەسەکەی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی فارس، میدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند: ئاگرکەوتنەوەکە لە خەیمەیەکی بەشی چوارەمی ئوردوگای «ئەلھەول» دەستی پێکراو بەرەو خەیمەکانی دیکەش تەشەنەی سەند کە ھەڵبەت ھێشتا ھۆکارەکەی ڕوون نییە.

تاقمێکی مافی مرۆڤ لە عەفرینی سووریاش ڕایگەیاند: بە پێی ڕێژەکان لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە ٢٢ ڕووداوی کوشتن لە ئوردوگای «ئەلھەول» لە لایەن دەست و پێوەندەکانی داعشەوە ئەنجامی گرتووە.

ئوردوگای «ئەلھەول» لە نزیکی شاری «ئەلھەول»ی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریادایە کە ھەزاران بنەماڵەی تیرۆریستانی داعش تیای دا دەژین.

لە ئوردوگای «ئەلھەول» ھەزاران بنەماڵەی تیرۆریستانی بیانیی سەربە پەنجا وڵاتی جیھانیش نیشتەجێن.