گوێزرانەوەی چەکدارانی داعش لە سوورباوە بۆ عێراق لە لایەن ھێزەکانی ئەمریکییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i394421-گوێزرانەوەی_چەکدارانی_داعش_لە_سوورباوە_بۆ_عێراق_لە_لایەن_ھێزەکانی_ئەمریکییەوە
سەرچاوە سوورییەکان ڕۆی دووشەممە ڕایانگەیاند: ھێزەکانی ئەمریکی ٩ تیرۆریستی داعشییان لە زیندانێکی سووریا ئاراد کردو ڕایانگواستن بۆ عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 23, 2021 03:03 Asia/Tehran
  • گوێزرانەوەی چەکدارانی داعش لە سوورباوە بۆ عێراق لە لایەن ھێزەکانی ئەمریکییەوە

سەرچاوە سوورییەکان ڕۆی دووشەممە ڕایانگەیاند: ھێزەکانی ئەمریکی ٩ تیرۆریستی داعشییان لە زیندانێکی سووریا ئاراد کردو ڕایانگواستن بۆ عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئەم سەرچاونە باسی ئەوەشیان کرد کە، ئەم تیرۆریستانە لە بەندیخانەی «غویران» ی شاری «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا بوونە کە لەژێر ڕکێفی ھێزەکانی سووریای دیموکرات دایەو بە پەڕینەوە لە بوارگەی «سیمالکا» لەوپەڕی دەستەوداری ئاسایشتی دا گوێزراونەتەوە بۆ عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، ئەمریکا ھەتا ئێستا گەلێک جار یارمەتیی تیرۆریستانی لە سووریتو عێراق دا داوە.

ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی بە بیانووی خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستییەکان بە شێوەیەکی نایاسایی و بە بێ مۆڵەت وەرگرتن لە دەوڵەتی سوورڕیا لەم وڵاتەدا ھێزەکانی مۆڵ داوە.