ھێزەکانی سەربە تورکیا و ئەمریکا لە باکووری سووریا پێکەوە ھەڵشاخان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i394553-ھێزەکانی_سەربە_تورکیا_و_ئەمریکا_لە_باکووری_سووریا_پێکەوە_ھەڵشاخان
میدیاکانی سەربە نەیارانی سووری شەوی ھەینی ڕایانگەیاند: تاقمەکانی سەربە خۆیان وتەنی سوپای ئازادی بەکرێگیراوی تورکیاو چەکدارانی کوردی سەربە ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت، لە باکووری سووریا پێکەوە تێکھەڵچوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2021 08:41 Asia/Tehran
  • ھێزەکانی سەربە تورکیا و ئەمریکا لە باکووری سووریا پێکەوە ھەڵشاخان

میدیاکانی سەربە نەیارانی سووری شەوی ھەینی ڕایانگەیاند: تاقمەکانی سەربە خۆیان وتەنی سوپای ئازادی بەکرێگیراوی تورکیاو چەکدارانی کوردی سەربە ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت، لە باکووری سووریا پێکەوە تێکھەڵچوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم تێکھەڵچوونانە لە دەڤەری شارۆچکەی «تەل تەمەر» لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای شارۆچکەی «حەسەکە» ڕووی داوە.

تێکھەڵچوونەکان کاتێک ڕوو دەدەن کە چەکداری «ھەسەدە» لە سەر گەمارۆی شاری «حەسەکە» بەردەوام دەبن و ڕێگر دەبن لە بەردەم گەییشتنی ترۆمبیلەکانی ھەڵگری حواردەمەنی و تانکەری ئاوگەیاندن و پێدوایستییەکانی دیکەی خەڵک.

ھێزەکانی سووریای دیموکرات بە پشتیوانی و بارەبووی ئەمریکا ھێندێک لە ناوچەکانی باکووری سووریایان خستووەتەژێر ڕکێفی خۆیانەوەو دژی خەڵکی ئەو ناوچانە دەجوڵێنەوە.

ئەمە لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ھەروەھا باسی ئەوەشیان کردووە کە فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بە ئاسمانی شاری «شەدادی»دا لە باشووری ڕۆژھەڵاتی سووریا لەبەر ھێندێک ھۆکاری نادیار خەریکی گەشت لێدانن.