ھەڵوێستی مەزڵوم عەبدی لەسەر سزای چیچەک کۆبانێ
ئادار 28, 2021 05:41 Asia/Tehran
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، ئەوەی تورکیا دژی چیچەک کردوویەتی دژی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “چیچەک کۆبانێ کە ساڵی 2019 لە خاکی سوریاوە رفڕێندرا و لە دادگایەکی تورکیا سزادراوە دژی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە”.
عەبدی نوسیویەتی، “چیچەک یەکەم کەس نییە کە ڕوبەڕووی زوڵم دەبێتەوە و دۆسیەی چیچەک دۆسییەی ئێمەیە و تەواوی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ گەڕانەوەی چیچەک بە سەلامەتی”.
چوار ڕۆژ پێش ئێستا دادگای سزا قورسەکانی شاری ڕوحا سزای بەندکردنی هەتا هەتایی بەسەر چیچەک کۆبانێدا سەپاند لە کاتێکدا ئەو کچە خەڵکی تورکیا نییە.
لە ساڵی 2019 دا چیچەک کۆبانێ لە نزیک عەین عیسا ی سوریا بە برینداری کەوتە دەست چەکدارە تیرۆریستەکانی نزیک لە تورکیا و دواتر درایەوە دەست سوپای تورکیا.