لە سەروبەندی کۆبوونەوەی تاران لە نێوان ئەردۆغان و پووتین و بەرپرسانی تاران، کوردی سووریا داوایان لە مسکۆ و تاران کردووە پێش بە هێرشی تورکیا بگرن.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند هێزەکانی سووریا دیموکرات ئامادەی گفتوگۆ کردنن لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی خوازیاری چارەسەر کردنی قەیرانی سووریان.
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، ئەوەی تورکیا دژی چیچەک کردوویەتی دژی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە.