ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی تورکیا لە باکووری سووریا
لە تازەترین ئۆپراسیۆنی لەشکریانی تورکیا دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل«یەپەگە» لە باکووری سووریا، دوو ئەندامی ئەم لایەنە کوژڕان.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆزنامەی«تورکیە» چاپی ئەستەمۆڵ، وەزارەتی بەرەڤانیی نیشتیمانیی تورکیا بانگەشەی کردووە کە، ئەم ئۆپراسیۆنە دوێنێ دوابەدوای تەقەی ھێزەکانی «یەپەگە» بەرەو ناوچەی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا ناسراو بە ناوچەی ئۆپراسیۆنی «قەڵغانی فۆرات» ئەنجامی گرتووە.
ھەواڵێکی تر باس لە کوژرانی «عومەر ئایدین» لە ئەندامانی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» دەکات لە ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی ھێزەکانی شسوپاو ڕێکخراوەی ھەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا لە باکووری عێراق دا.
وەک باسی دەکرێت «عومەر ئایدین» بەرپرسی گومرگی ئەم لایەنە بووەو لە سێ کوچگەی سنووریی نێوان تورکیاو عێراق و ئێران کوژراوە.
ھێرشی تورکیا بۆ سەر مۆڵگەی چەکدارنی کورد لە باکووری سووریا و عێراق لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی سووری و عێراقی گەلێک جار ئەو ھێرشانەیان شەرمەزار کردووەو وەک پێشێلکرانی سەروەری و دەستەڵاتی ئەم وڵاتانە لێکیان داوەتەوە.