نیسان 11, 2021 15:09 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی ھێزەکانی تورکیا لە باکووری سوریا

سێ کەس لە ھێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل ( یەپەگە) لە باکوری سوریا کوژران .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئاژانسی تەرەتە ی تورکیا ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا بانگەشەی ئەوەی کرد : ئەم ھەڵمەتە دوێنێ شەممە بە دوای تەقەی چەند کەسێک لە ھێزەکانی یەپەگە  لە ناوچەی ئامادەبوونی ھێزەکانی تورکیا لە باکووری سوریا ناسراو بە ناوچەی ھەڵمەتی سپەری فورات ئەنجامدرا . 

پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا لە کاتێک دا درێژەی ھەیە کە کاربەدەستانی سوریایی بە جاران ئەم پەلامارانەیان شەرمەزار کردووە و وەک پێشێلکردنی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سوریای دەزانن .

 

 

سەرپەیڤ