نیسان 15, 2021 21:38 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەمەڕ شەرمەزار کردنی ھێرشی سەر دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ھەنگاوی تیرۆریستیی دژی دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنزو ھەروەھا ھێرشی سەر کەشتیی «ساویز»ی ئێرانی شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمی سووریا«سانا» فوەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی پێنج شەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە ھەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرەڤانی کردن لە بەرژەوەندییەکانی خۆی  و دەست ڕاگەیاندن بە پێشکەوتنی زیاتر لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیا پشتگریی کرد.

سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریاش ڕایگەیاند: دەوڵەتی کۆماری عەرەبیی سووریا بە توندی ھەنگاوی تیرۆریستی و ترسنۆکانەی دژی دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز ئیدانە دەکات و لەوم باوەڕەدایە کە ئەم ھێرشانە شوێن لە سەر توانایی پیشەسازییانەی ئێران دانانێت.

«بەھرۆز کەمالوەندی» وتەبێژی ڕێکخراوەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە باسی قەومانی ڕووداوێکی کرد لە بەشی دابەشکردنی کارەبای دامەزراوەی پیتاندنی نەتەنز.

دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز پێشتریش کەوتبووە بەرھێرشی سایبێریی ھاوبەشی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی.

سەرپەیڤ