نیسان 19, 2021 09:44 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی ١٦٩ ئەندامی خێزانە داعشیەکان لەناوچەکانی ژێڕکۆنترۆڵی کوردی سوریا بۆ ڕووسیا

ڕووسیا ڕایگەیاند؛ تائێستا پتر لە١٠٠کەس لە منداڵانی سەربەداعشی لە بەرپرسانی کوردی سوریا وەرگرتووە.

 

هێزەکانی کوردی سوریا دەیان هەزار هاووڵاتی بیانیی داعش و خێزانەکانیان لە کەمپ گەلێک لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا نیشتەجێ کردووە و داوایان لە٥٤وڵاتی جیهان کردووە هاووڵاتیانی خۆیان کە بەگومانی سەربەداعشبوون لەو کەمپانەدا دەژین بگەڕێننەوە چونکە کوردەکان لەوەزیاتر توانای پاراستنی ئەوانیان نییە.

یەکێ لە بەرپرسانی ڕووسیا بە هەواڵدەریی فەڕانسەی گوت؛ وڵاتەکەی کە پێشتر ژمارێک منداڵی سەربەداعشی لەکوردەکانی سوریا وەرگرتووە، دوێنێش٣٤ منداڵی سەربە ئەندامانی ڕووسیی داعشی وەرگرتووە و گواستوونیەوە بۆ مۆسکۆ.

پەیامنێری هەواڵدەریی فەڕانسە گوتی: بەرپرسانی کوردی سوریا ٣٤منداڵی تەمەن سێ هەتا ١٤ساڵانیان ڕادەستی شاندێکی ڕووسی کردووە کە ئانا کۆزنتسۆڤا  نوێنەری ڕووسیا بۆکاروباری مافی منداڵان سەرپەرشتی دەکا

سەرپەیڤ