پێکدادانی نێوان ھێزەکانی سەربە سوپای سووریاو ھێزەکانی سەربە ئەمریکا لە حەسەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i395590-پێکدادانی_نێوان_ھێزەکانی_سەربە_سوپای_سووریاو_ھێزەکانی_سەربە_ئەمریکا_لە_حەسەکە
سەرچاوەکانی سووریا باسی پێکدادانی توندی نێوان ھێزەکانی بەرەڤانیی نیشتیمانیی سەربە سوپای سووریاو ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە»یان کردووە لە پارێزگای حەسەکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 21, 2021 16:44 Asia/Tehran
  • پێکدادانی نێوان ھێزەکانی سەربە سوپای سووریاو ھێزەکانی سەربە ئەمریکا لە حەسەکە

سەرچاوەکانی سووریا باسی پێکدادانی توندی نێوان ھێزەکانی بەرەڤانیی نیشتیمانیی سەربە سوپای سووریاو ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە»یان کردووە لە پارێزگای حەسەکە.

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەم پێکدادانانە لە نێوان ھێزەکانی بەرەڤانیی نیشتیمانیی سەربە سوپای سووریاو  چەکدارانی ھۆزی «تەی» و ھۆزەکانی دیکەی ئەم پارێزگایە لەگەڵ ھێزەکانی پاراستنی سەربە «ھەسەدە»ی ھاوپەیمانی ئەمریکا لە شاری «قامیشلی» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای «حەسەکە» لە ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕووی داوە.

بە قسەی سەرچاوەکانی سووریا، دوابەدوای ئەم پێکدادانانە چەکدارێکی ھەسەدە کوژراوەو سێ کەسی دیکەشیان لێ بریندار بووە.

دوای ئەم تێکھەڵچوونانە، چەکدارانی ھاوپەیمانی ئەمریکا بە تەواوی کارەبای «قامیشلی»یان بڕی و دوورەنگێوەکانیان لە بینا بەرزەکان دا جێگیر کرد.

کاربەدەستانی سووری گەلێک جار جەختیان لەوە کردووەتەوە کە کردارەکانی ئەمریکا لە سووریاو داکۆکییان لە چەکدارانی نەیار بە واتای داگیرکرانی ئەم وڵاتەیە.