روسیا : تیرۆریستان خەریکی پلانداڕشتن بۆ ئەنجامدانی پەلاماری شیمیایی لەئیدلبن
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i396818-روسیا_تیرۆریستان_خەریکی_پلانداڕشتن_بۆ_ئەنجامدانی_پەلاماری_شیمیایی_لەئیدلبن
ناوەندی ئاشتیی روسیا لە سوریا باسی ئامادەبوونی تیرۆریستانی کرد بۆ ئەنجامدانی پەلاماری شیمیایی نوێ لە پارێزگەی ئیدلبی باکووری سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 24, 2021 02:51 Asia/Tehran
  • روسیا : تیرۆریستان خەریکی پلانداڕشتن بۆ ئەنجامدانی پەلاماری شیمیایی لەئیدلبن

ناوەندی ئاشتیی روسیا لە سوریا باسی ئامادەبوونی تیرۆریستانی کرد بۆ ئەنجامدانی پەلاماری شیمیایی نوێ لە پارێزگەی ئیدلبی باکووری سوریا .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، دەریاڤان ئەلکساندەر کارپۆف جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتیی روسیا لە سوریا شەوی رابردوو رایگەیاند ، تیرۆریستان خەریکی ئامادەبوون بۆ ئەنەجامدانی پەلامارێکی شیمیایی نوێ لەپارێزگەی ئیدلبن لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژادنی سەرۆک کۆماریی سوریا .

 بە پێی راگەیاندنی کارپۆف ، تیرۆریستانی بەرەی نوسرە و کڵاوسپیەکان ، لەم دواییانەدا 6 کانتینەری هەڵگری مادەی ژاراوی و شیمیاییان کە لەوانەیە گازی کۆلۆربێ ، بۆ ناوچەی جسر شغوور لە پارێزگەی ئیدلب گواستووەتەوە .

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی سوریا بڕیارە رۆژی 25 ی ئایار( سبەی سێشەممە)  بەڕێوەبچێت .