بەرپرسێکی سووری: ئەوبەرایەتیی «بەشار ئەسەد» ڕزگار کرانی خاکە داگیرکراوەکەی سووریایە
ڕاوێژکاری تایبەتیی سەرۆک کۆماری سووریا پێی داگرت: ئەوبەرایەتیی «بەشار ئەسەد» جیا لە ھێزمەند کردنی پەیوەندی لەگەڵ ھاوپەیمانان، ڕزگار کردنی خاکە داگیرکراوەکەی سووریایە.
«بۆسینە شەعبان» ڕاوێژکاری تایبەتیی سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی مەیادین، وتی: ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە، دەربڕی خواستی خەڵک و شکست ھێنانی سیاسەتەکانی ئەمریکا بوو.
ڕاوێژکاری تایبەتیی سەرۆک کۆماری سووریا وتیشی: بەشداریی خەڵک لە ھەڵبژاردنەکانی سووریا ئەوەی دەرخست کە جەماوەری ئەم وڵاتە پشتیوانی دەوڵەتن، بەڵام بوونەتە بارمتەی تیرۆریستان و دیارە ئەسەدیش ھاوبەشی تیرۆریستان نییە.
ئەم بەرپرسە سوورییە وتیشی: بەشار ئەسەد لێکدانەوەیەکی تازەی لە چەمکی شۆڕش ھێنایە ئاراوەو ڕابەرایەتیی شۆڕشێکی گەورەی دژی تیرۆریزم و خەیانەت و گەندەڵی بە ئەستۆیە.
ڕاوێژکاری ئەسەد لە درێژەدا وتیشی: ئەو وڵاتانەی عەرەب کە سووریاسان بایکۆت کرد دەبێ ھەوڵی دامەزراندنەوەی پەیوەندی لەگەڵ سووریا بدەن و ئێمەش لێکدانەوەی بۆ دەکەین کە بزانین چەندە بە قازانجی گەلی سووریایە.
ئەم بەرپرسە سوورییە سەبارەت بە کێشەی فەلەستینیش وتی فەلەستین و سووریا پێکەوە یەکگرتوون و خۆڕاگریی سووریا لە فەلەستینیش ڕەنگی داوەتەوە، چونکو خولی ئەم دواییەی شەڕ لە فەلەستین ورەی گەلی سووریاشی بەرز کردەوەو ئەمەش وای دەر خست کە ئەوەی بە زەخت و زۆر سەندرا بێت، تەنیا بە زۆریش نەبێت ناسەندرێتەوە.