کوژرانی سێ لەشکەریی تورکیا لە باکووری سوریا
حوزهیران 07, 2021 07:52 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند ، سێ لەشکەریی ئەم وڵاتە لە باکووری سوریا کوژراون .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ، ئەم سێ هێزە لەشکەریە لە ناوچەی هەڵمەتەکانی ناسراوبە لقی زەیتوونی ئەم وڵاتە لە باکووری سوریا بە هۆی پەلاماری بە رۆکێتی هێزەکانی یەپەگە کوژراون .
هەڵمەتی لەشکەریی تورکیا لە عەفرین لە ژێر ناوی لقی زەیتوون ساڵی 2018 لە لایەن ئەرتەشی ئەم وڵاتەوە ئەنجامدرا .
تورکیا ئێستا بەشێکی خاکی سوریا داگیرکردووە و تاوانباریشە بە گۆڕینی پێکهاتەی دانیشتوانی عفرین .
ئەم دەسدرێژکاریەکانەی تورکیا بووبەڕووی کاردانەوە و ناڕەزایەتی توندی دمشق بووەتەوە بەڵام سەرباری ئەوە ، ئەوە سێ ساڵە داگیرکاریی تورکیا بەردەوامە .