ھەڵمەتی ئەرتەشی تورکیا لە نێو خاکی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i397312-ھەڵمەتی_ئەرتەشی_تورکیا_لە_نێو_خاکی_سوریا
ئەرتەشی تورکیا لە درێژەی پەلامارە نایاسیاییەکانی بۆسەر باکووری سوریا بانگەشەی ئەوەی کرد : زیانی گیانی و مادی لە پەکەکە داوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2021 11:40 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی ئەرتەشی تورکیا لە نێو خاکی سوریا

ئەرتەشی تورکیا لە درێژەی پەلامارە نایاسیاییەکانی بۆسەر باکووری سوریا بانگەشەی ئەوەی کرد : زیانی گیانی و مادی لە پەکەکە داوە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتولی بە گێڕانەوە لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ، لە نوێترین خولی پەلامارەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە لە نێو خاکی سوریا ، 6 ئەندامی پەکەکە لە ناوچەی ھەڵمەتەکانی سپەری فورات و کانی ئاشتی کە ھێزە سەربازیەکانی تورکیا بە بیانووی بەرنگاربوونەوەی گروپە بەرھەڵستکارەکان لەوێ ئامادەن ، کوژران . 

لە ئاگادارینامەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا بێ ئاماژە بە ناڕەزایەتیەکانی حکومتی سوریا بە دەستدرێژیەکانی ئانکارا ، پێداگری کراوە پەلامارەکان لە نێو خاکی سوریا درێژەیان دەبێت .