ئیدانەکرانی دەست درێژکاریی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خاکی سووریا لە لایەن «حەماس»ەوە
بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» دەست درێژکاریی سوپای ڕژێمی زایونی بۆ سەر خاکی سووریای ئیدانە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ناوەندی ڕاگەیاندنی میدیایی فەلەستین، بزوتنەوەی حەماس بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ھێرشەکانی دوژمنی زایونی بۆ سەر خاکی سووریا دڕندەکارییەکی تازەیە لە چوارچێوەی سنووربەزاندنەکانی ئەو ڕژێمە دژی ناوچەکە.
حەماس لەو بەیاننامەیەدا جەختی لەوەش کردەوە کە، دوژمنی زایونی لە سەر دەست درێژکاری و ھەنگاوەکانی ورووژێنەرانەی دژی ئوممەتی ئیسلامی بە دەست درێژکاری بۆ سەر پیرۆزکەو سەرزەوییە عەرەبییەکان بەردەوامەو وا ھەڵدەگرێ کە جەماوەری تەواوی وڵاتان بۆ بەرنگار بوونەوەی ئەو دەست درێژکارییانە شان بە شانی یەکتر ڕێگربن لە بەردەم تیرۆریزم و دڕندەکاریی دوژمن دا.
جێگای ئاماژەیە کە ڕژێمی زایونی بەردەوام بۆ پشتگری و داکۆکی لە تیرۆریستان، بنکەومۆڵگەی سوپاو ژێرخانەکانی سووریا دەکاتە ئامانج.