بەردەوامیی بەتاڵان برانی گەنمی سووریا لە لایەن تیرۆریستانی ئەمریکیەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i397437-بەردەوامیی_بەتاڵان_برانی_گەنمی_سووریا_لە_لایەن_تیرۆریستانی_ئەمریکیەوە
لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی ھەمیسان دەیان تۆن گەنمی سووریایان لە گردوپەڕی پارێزگای «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە بە تاڵان برد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2021 08:29 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی بەتاڵان برانی گەنمی سووریا لە لایەن تیرۆریستانی ئەمریکیەوە

لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی ھەمیسان دەیان تۆن گەنمی سووریایان لە گردوپەڕی پارێزگای «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە بە تاڵان برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)، ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: ھێزەکانی داگیرکەری ئەمریکی بە ٢٠ گەڵابە گەنمی جەماوەری سووریایان لە گردوپەڕی پارێزگای «حەسەکە» بار داو لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی «ئەلوەلید» ئاودیوی باکووری عێراقیان کرد.

لەشکریانی ئەمریکی و چەکدارانی پێوەبەستراویان کە ماوەیەکە بە نایاسایی لە باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریادا جێگیرن، جیا لە تاڵان کردنی نەوت و ھەروەھا گەنمی ئەم وڵاتە، دژی دانیشتووان و ھێزەکانی سووریاش دەجوڵێنەوە کە ئەمەش نەیارەتیی بەرڕبڵاوی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.

کاربەدەستانی سووریا گەلێک جار ڕایانگەیاندووە کە ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە سووریا بە واتای داگیرکارییە لەم وڵاتەدا.