حوزه‌یران 23, 2021 21:28 Asia/Tehran
  • سووریا:ساختەکاری لە بارەی بەکارھێنرانی چەکی کیمیایی نابێتە ھۆی ڕاگیرانی خەبات و خۆڕاگری

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: ھەوڵ و ھەنگاوی تاقمە تیرۆریستییەکان بۆ ساختەکاری لە باری بەکارھێنرانی چەکی کیمیایی لە پارێزگای ئیدلەب بە مەبەستی تۆمەتبارکردنی سوپای عەرەبیی سووریاو بە فەرمان و داکۆکیی ئەمریکاو ھێندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا. دەزگای ھەواڵگریی تورکیا ئەنجام دەگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: تاقمە تیرۆریستییەکان و تیرۆریستانی  تاقمی «کڵاوسپییەکان» و پاڵپشتەکانیان ھەوڵی خۆیانیان بۆ ئەنجام دانی کاری تیرۆریستی لە ڕێگای ساختەکاریی کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی لە ھێندێک لە ناوچەکانی پارێزگای ئیدلەب و حەماە بە مەبەستی تۆمەتبار کردنی سوپای عەرەبیی سووریا ڕانەگرتووە.

ئەم سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند: تیرۆریستانی تحریرۆششام«بەرەی نوسرەی پێشوو» تانکەرەکانی ھەڵگری کۆلۆری خاویان لە ڕێگای بوارگەی بابولھەوا لە سنوورەکانی تورکیا ئاودیو کردووە.

سەرچاوەکە وتووشیەتی: ئەو کارەی تاقمە تیرۆریستەکان لەژێر ھەرناوو ناتۆرێکدا بن بە فەرمان و داکۆکیی ئەمریکاو ھێندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا. دەزگای ھەواڵگریی تورکیا ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ