ته‌مووز 04, 2021 07:56 Asia/Tehran
  • داوا له‌ فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ده‌کرێت خێزانه‌کانی که‌مپی ھۆل وه‌ربگرنه‌وه‌

کۆمیسۆنی یه‌کیەتی ئه‌وروپا به‌ ره‌سمی داوای له‌ فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا کرد، خێزانه‌کانی داعش له‌ که‌مپی ھۆل وه‌ربگرنه‌وه‌.

 

کۆمیسۆنی یه‌کیەتی ئه‌وروپا داوای له‌ فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا کردووه‌ ھاووڵاتیانی وڵاته‌کانیان وه‌ربگرنه‌وه‌ که‌ بۆ په‌یوه‌ندیکردن به‌ داعشه‌وه‌ روویان له‌ سوریا کردووه‌ و ئێستا له‌ که‌مپی ھۆل داڵده‌دراون، داواشیکردووه‌ ھه‌رزه‌کاره‌کانی که‌مپی ھۆل دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بخرێنه‌ ژێر چاودێری و ئه‌وانه‌شی تێوه‌گلاون له‌ تاوان و توندتیژی دادگای بکرێن.

ده‌شڵێت، به‌پێی جاڕنامه‌ی یه‌کیەتی ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا پابه‌ندن به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵانی داعش له‌که‌مپی ھۆله‌وه‌ بۆ وڵاتانی خۆیان، به‌ڵام تائێستا فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا وه‌ڵامی ئه‌و داواکارییه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌.

سەرپەیڤ