لە وڵامی روسیا : کوردی سوریا ئامادەی دانوستان لە گەڵ دمشقن
تهمووز 04, 2021 03:57 Asia/Tehran
ئیدارەی کوردانی سوریا بە فەرمی ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لە گەڵ حکومەتی دمشق راگەیاند .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ھاوار ، دوای بانگێشتنی وەزیری دەرەوەی روسیا لە لە کوردانی سوریا بۆ وتووێژ لە گەڵ حکومەتی دمشق ، بەشی پێوەندیە دەرەکیەکانی ئیدارەی کوردانی سوریا لە بەیاننامەیەکدا وڵامی ئەم داواکاریەی روسیای دایەوە .
لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژە بەوەی کە قەیرانی سوریا تەنیا لە رێگەی وتووێژ و رێککەوتنی نێوماڵی سوریا چارەسەر دەکرێ ، رایگەیاند ، لەم ئاڕاستەیەدا ھەموو ھەوڵی خومان بۆ گەیشتن بەم ئامانجە لەوان لە رێگای دانوستان لە گەڵ دمشق دەکار دێنین . .
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رۆژی ھەینی رابردوو لە کۆنفڕانسێکی روژنامەیی ھاوبەش دا لە گەڵ عەبدولەتیف زیانی ھاوشانیی بەحرێنیی خۆی لە مسکۆ ، کوردی سوریای بۆ وتووێژ لە گەڵ دمشق بانگێشت .
سەرپەیڤ