روودانی چەند تەقینەوە لە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە دەیرزووری سوریا
تهمووز 05, 2021 03:03 Asia/Tehran
میدیا سوریەکان شەوی رابردوو باسی بیسترانی گرمەی چەند تەقینەوەی گەورەیان کرد لە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە پارێزگەی دەیرزووری رۆژهەڵاتی سوریا.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیران پرێس ، میدیا سوریەکان لە هەواڵێکی بەپەلەدا رایانگەیاند ، گرمەی چەند تەقینەوەی گەورە لە بنکەی لەشکەریانی ئەمریکا لە کێڵگەی ئەلعەمەر لە دەیرزوور بیستراوە .
هێشتا وردەکاریی زیاتر لەم هەواڵە بڵاونەبووەتەوە .
ئەم بنکەیە دوشەممەی حەوتەی رابردووش بە رۆکێت هێرشی کرابووە سەر .
ماڵپەڕی روسیی ساوت فرانت چوارشەممەی رابردوو بە گەڕانەوە بۆ وێنەی سەتەلایتی نووسی : دوای ئەم پەلامارە رۆکێتیە ، زیانی قورس بەم بنکە سەربازیە گەیشتووە .
سەرپەیڤ