ھێرش کرایەسەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i398402-ھێرش_کرایەسەر_بنکەی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_ڕۆژھەڵاتی_سووریا
سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھێرشی خۆفڕ بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان کردووە لە ڕۆژھەڵاتی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 08, 2021 01:33 Asia/Tehran
  • ھێرش کرایەسەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھێرشی خۆفڕ بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان کردووە لە ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، بنکە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەڵکەوتوو لە دەڤەری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕۆژی چوارشەممە کرایە ئامانجی ھێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ھێرشە لە ناوچەی خاوەن نەوتی «ئەلعومەر» لە ڕۆژھەڵاتی سووریا ئەنجامی گرت.

ھێرەکانی سووریای دیموکرات(ھەسەدە) کە ھاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان ھێرشی سەر ئەو بنکانەیان پشتڕاست کردووەتەوە.

«فەرھاد شامی» بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی «ھەسەدە» ڕایگەیاندووە: بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریا لە لایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە کراوەتە ئامانج.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ھەمان ڕۆژی چوارەممە ھاوکات بنکەی «عەین ئەسەد»ی ئەمریکا لە عێراقیش دا بوو ئامانجی چواردە موشەک کە لە ئەنجامی ئەو ھێرشە ٣ چەکداری ھێزەکانی ھاوپەیمانی ئەمریکی بە خەستی بریندار بوون.