ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی تورکیا دژی چەکدارانی «یەپەگە» لە باکووری سووریا
تهمووز 11, 2021 17:29 Asia/Tehran
چوار چەکداری یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا «یەپەگە» لە ئۆپراسیۆنێکی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «تی ئاڕ تی» وەزارەتی بەرەڤانیی نیشتیمانیی تورکیا بانگەشەی کرد: ئەم ئۆپراسیۆنە دوابەدوای ھەوڵی چەکدارانی «یەپەگە» بۆ کنەکردنە نێو شەڕگەی سوپای تورکیا ناسراو بە شەڕگەی «کانیی ئاشتی» ئەنجامی گرت.
سوپای تورکیا بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریستان لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە بەشگەلێکی ناوچەکانی باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریای داگیرکردووەو دەستەیەک لە لەشکریانی تورکیا ھەروا لەم ناوچانەدا ماونەتەوە.
سنوربەزاندنی سوپای تورکیا لە باکووری سوریا لەگەڵ ئیدانەکرانی جەماوەرو دەوڵەتی سوریاو ھەروەھا کۆمەڵگای جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.