بەشار ئەسەد وەک سەرۆک کۆماری سوریا سوێندی یاسایی خوارد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i398721-بەشار_ئەسەد_وەک_سەرۆک_کۆماری_سوریا_سوێندی_یاسایی_خوارد
سەرۆک کۆماری سوریا ئەمرۆ لە بەردەم پەرلەمانی ئەو‌وڵاتە سوێندی یاسایی خوارد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 17, 2021 14:02 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد وەک سەرۆک کۆماری سوریا سوێندی یاسایی خوارد

سەرۆک کۆماری سوریا ئەمرۆ لە بەردەم پەرلەمانی ئەو‌وڵاتە سوێندی یاسایی خوارد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ئەمرۆ بۆ جارێکی دیکە لە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی دەخوات .

لە رێورەسمی سوێندخواردنی بەشار ئەسەد لە پەرلەمانی سوریە جگە لە نوێنەرانی پەرلەمانی سوریە ، کەسایەتیە سیاسیەکان، میدیا و راگەیاندنە ناوخۆیی و بیانیەکان، چەندین وەفدی دیپلۆماتیکی وڵاتانی دیکەش ئامادە بوون.

بەشار ئەسەد 27ی مانگی مەی ئەمساڵ بە وەدەستهێنانی 95.1 لەسە ی دەنگەکان دووبارە بووە سەرۆک کۆماری سوریا.