لە دیمەشق، وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆ بووەوە
"وانگ یی" وەزیری دەرەوەی چین لە سەفەر بۆ دیمەشق لەگەل بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دیدار و گفتوگۆی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی سانا، وەزیری دەرەوەی چین کە سەردانی سووریای کردووە لەگەل بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، لەو دیدارەدا سەبارەت بە پێوەندی دوو قۆڵیی نێوان دیمەشق و پەکین و تۆکمە کردنی ئەو پێوەندییە باس و گفتوگۆ کرا.
بەشار ئەسەد بە ئاماژە بەوەی کە چین وڵاتێکی بەهێزە و پێگەیەکی گرینگی لە ئاستی نێودەوڵەتی دا هەیە لەسەر هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکان لەگەڵ پەکین جەختی کرد.
وانگ یی وەزیری دەرەوەی چینیش جەختی کرد لەسەر درێژەی پاڵپشتییەکانی پەکین لە خەڵکی سووریا لە شەڕ دژی تیرۆریزم و ڕووبەڕوو بوونەوەی گەمارۆ نامرۆییەکان دژی ئەوان و خۆڕاگری بەرامبەر دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی سووریا و ئەوەی لەسەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا کاریگەرە.