ته‌مووز 20, 2021 12:41 Asia/Tehran
  • بەربەرەکانێی چەکەدژە ئاسمانییەکانی سووریا لەگەڵ سنووربەزاندنی ڕژێمی زایونی لە ئاسمانی «حەڵەب»

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا باسی ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچەی «ئەلسەفیرە» لە باشووری حەڵەبی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»،وەزارەتی بەرەڤانیی سووریا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە دوژمنی ئیسرائیلی سنووری ئاسمانیی باشووری ڕۆژھەڵاتی حەڵەبی بەزاندو ناوچەگەلێکی لە «ئەلسەفیرە» کردە ئامانج، بەڵام چەکە دژە ئاسمانییەکانی ئەم وڵاتە دەست درێژکاریی ڕژێمی زایونییان بەرپەرچ دایەوە.

بڕێک لە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە، کارگە سەربازییەکانی سووریا لە شاری «ئەلسەفیرە» کە لە باشووری حەڵەبی سووریا ھەڵکەوتووە ئامانجی ڕژێمی زایونی بوونە لەو سنوور بەزاندنەی دا.

سوپای ڕژێمی زایونی مانگی ڕابردووش ناوچەی «قەنیتەرە»لە باشوری سووریای تۆپباران کرد بوو.

فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی بە بەردەوامی بە کەڵک وەرگرتن لە ھەرێمی ئاسمانیی لوبنان یان لە ڕێگای بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلانەوە ئامانجگەلێکی ڕۆژھەڵات و باکووری ڕۆژئاوای سووریا دەدەنە بەر ھێرش و پەلامار.

سەرپەیڤ