ته‌مووز 21, 2021 12:38 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی کوردانی سووریا لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەرەنساو مارەنگاز بوونی تورکیا

شاندێکی کوردانی سووریا بە سەرپەرشتی «ئیلھام ئەحمەد» لەگەڵ «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبوونەوەو ئەمەش بووەتە ھۆی توڕە بوونی دەوڵەتی تورکیا.

شاندێکی کوردانی سووریا داگری «ئیلهام ئەحمەد» هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک «مەسەدە»، «بێریڤان خالید» هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پێکھاتەی  باکوورو  رۆژهەڵاتی سوریا و «خەسان یوسف» هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی مەدەنیی دێرەزوۆر لەگەڵ «ئیمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبوونەوە.

وەک باسی دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە داکۆکیی وڵاتانی ئەورووپی لە کوردانی سووریا کراوە. هاوکات میدیا فەڕەنسییەکان کۆبوونەوەی شاندەکەی کوردانی سووریا و «ئیمانۆئێل مەکرۆن»یان پشڕاستکردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە،کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە پشتگیریی فەڕەنسا لە کوردانی سوریا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش و هاوکاریی مرۆڤیی بۆیان. شاندە کوردییەکەش جەختی لەوە کردووەتەوە کە هاوکارییە مرۆڤییەکانیان بەلاوە  گرینگە و داخستنی سنورەکان بەسەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا  کارەسات دروست دەکات.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە لەپاش ڕاگەیەندرانی کۆبوونەوەی نێوان شاندە کوردییەکەی سووریا و سەرۆک کۆماری فەرەنسا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا نیگەرانیی ئانکارای لەو هەنگاوەی فەڕەنسا ئاشکراکردو جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هەڵوێستەکەی فەڕەنسا زیان بە یەکگرتوویی سوریا دەگەیەنێت.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ئاماژە بەوەشکراوە کە، تورکیا، فەڕەنسا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگاداردەکاتەوە هەستیاربن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە، چونکە تاوانی دژی کەسانی مەدەنیی ئەنجام داوە.

سەرپەیڤ