ته‌مووز 22, 2021 18:54 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی سووریا لە بەرامبەر ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایونی دژی نوێژخوێنانی فەلەستینی

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایونی دژی نوێژخوێنانی فەلەستینیی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو بە تایبەت حەوتەکانی ئەم دواییە شارۆچکە نشینە زایونییەکان دژی گەلی فەلەستین لە ناوچەگەلێکی سەرزەوییە داگیرکراوەکان بە تیبەت قودسی پیرۆز دەستیان دایە ھێندێک سنوور بەزاندن و پێشێلکاریی دەگمەن.

ئەم وەزارەتخانەیە وتیشی: کابینەی ڕژێمی زایونی لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە ڕێگای دا ھەتا مزگەوتی ئەقساش پەلامار بدرێت و دەست درێژی بکرێتە سەر نوێژخوێنانی فەلەستینی.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ھەنگاوەکانی دەست درێژکارانەی ڕژێمی زایونی دژی مزگەوتی ئەقساو نوێژخوێنانی فەلەستینیی بە ڕەوشت نزمانەو پڕلە شەرم زانی و داوای لە وڵاتانی جیھان و ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشت کرد کە بۆ ڕاگیرانی ئەو ھەنگاوانە گشار بخەنە سەر ڕژێمی زایونی.

شارۆچکەنشینە زایونییەکان لە ماوەی ڕۆژان و حەوتەکانی ڕابردوو گەلێک جار بە داکۆکیی لەشکریانی ئەم ڕژێمە ھێرشیان کردووەتە سەر حاسەی مزگەوتی ئەقساو یان دەستیان کردووە بە کوشت و بڕی دانیشتووانی فەلەستینی.

سەرپەیڤ