وەزارەتی بەرگری تورکیا: کوژران و بریندار بوونی 4 لەشکەریی تورکیا لە باکووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i398968-وەزارەتی_بەرگری_تورکیا_کوژران_و_بریندار_بوونی_4_لەشکەریی_تورکیا_لە_باکووری_سووریا
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا لە کوژرانی دوو سەربازی ئەو وڵاتە و بریندار بوونی دوو سەربازی دیکە لە هێرش بۆ سەر کاروانی سەربازی ئەوان لە باکووری سووریا هەواڵی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 25, 2021 06:31 Asia/Tehran
  • وەزارەتی بەرگری تورکیا: کوژران و بریندار بوونی 4 لەشکەریی تورکیا لە باکووری سووریا

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا لە کوژرانی دوو سەربازی ئەو وڵاتە و بریندار بوونی دوو سەربازی دیکە لە هێرش بۆ سەر کاروانی سەربازی ئەوان لە باکووری سووریا هەواڵی دا.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی سەباح، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا لە کوژران و بریندار بوونی لانیکەم چوار سەربازی ئەو وڵاتە لە باکووری سووریا هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لەو بەیاننامەدا هاتووە  هێرش بۆ سەر کاروانی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی ئەلباب هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دوو سەربازی تورکیا. هەروەها لەو هێرشەدا دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.

وەزارەتی بەرگری تورکیا گوتیشی بنکەی تیرۆریستەکان واتا هۆکاری ئەو هێرشە، لە هێرشێکی تۆڵە کردنەوەدا کراوەتە ئامانج.