ئەمریکا بنکەی نوێ لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i398970-ئەمریکا_بنکەی_نوێ_لە_باکووری_رۆژھەڵاتی_سوریا_دەکاتەوە
سەرچاوەکانی ھەواڵ باسی نیازی ھێزە ئەمریکیەکان دەکەن بۆ دانانی بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە باکووری روژھەڵاتی سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 25, 2021 07:06 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بنکەی نوێ لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا دەکاتەوە

سەرچاوەکانی ھەواڵ باسی نیازی ھێزە ئەمریکیەکان دەکەن بۆ دانانی بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە باکووری روژھەڵاتی سوریا .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا) ، کاروانێکی نوێی کەلوپەلی پشتیوانیی ئەمریکا رۆژی شەممە گەیشتە بنکەی شەددادی لە دەوربەری حەسەکە و دوو کۆپتەری ھێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان لە بنکەی شەددادی دابەزین و تەقەمەنی و ئامێری پشتیوانییان بەتاڵکرد . 

 بە پێی ئەم راپۆرتە ، ھێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان بنکەکانی خۆیان لە ناوچەی جزیرە بە ناردنی کاروانی پشتیوانیی بۆ بنکەی شەددادی ھەڵکەوتوو لە باشووری حەسەکە بەھێز ەکەن . 

 لە لایەکی دیکەوە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ راگەیاند ، کاروانی پشتیوانیی ئەمریکا بریتی لە 75 بارھەڵگر ھەڵگری ئۆتۆمبێلی زرێیی و لەشکەریی لە تێپەڕگەی سنووری وەلید لە گەڵ ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە نێو خاکی سوریا .